♫ ŞARKI SÖZLERİ
Di gel yezdan
Di gel yezdan
Pêşewa Neberid · Şarkı Sözleri
وا هەزار و چوارسەد ساڵە لە وڵاتی من ئەنفالە
سەر و ماڵ و نامووسم لە دوژمنی من حەڵاڵە
جا موسوڵمانانی قەشمەر
ئیسلام پیایا ئەکردم خەجنەر
بە ئایەتی ئەنفالی ڕەش، محەمەدیان کردە هیتلەر
ئەی خودای شەو و ڕۆژان
دە با بەس بێ دەرد و ژان
ئەو دینە گەر دینی تۆیە، کێ کردیە هاوڕێی خوێنمژان؟
من لە وڵاتی خۆم بێسوچ ڕسوا ئەبم سڕ ئەبم
بە فتوای مزگەوتی تۆ لە خوێنی خۆم ئەگەوزم
ئەم دەردەی من زۆر لەمێژە
چیرۆک دژوار و درێژە
هەموو دزن، مرۆڤکوژن
مێژووییان مشتێک قرێژە
زەمەنێکە جەنگ و ڕەو ئەکەم
کوشتویانم بە دەرد و خەم
بە سواڵکەری دنیایان کردم
ناو و ناموسیشیان بردم
ڕاویان نام وا بووم دەربەدەر
لەسەر سەریشم جەنگ و شەڕ
ئەشمکوژن و هەر ئەشڵێن:
سەڵاوات لەسەر پێغەمبەر!
کە ئیسلام هاتە مەیدانێ
هزر و هێزی خۆمم دانێ
بە خوێنم ئەوم مەزن کرد
ئەو منی خستە زیندانێ
دین لەت لەتی کردم هاوار
سۆفی و مۆفی بێماف و کار
موسوڵمانی بێسەروبەر
گوناه و قەلس و قەلەندەر
بە ناوی تۆ، بە ناوی دین
پێناسەکەشیان لێ دزیم
بە ئاین و یاسای ساختە کە دەمێکە پیس و ڕزیون
ئەی خودای ژێر و ژوور
گەر تۆ نزیکی نیت لە دوور
هەی واخ لە من، هەتاکوو کەی ئەو کوتەک و زوڵم و زۆر
وڵاتمیان کردە لەت لەت
ناهێڵن ببینە دەوڵەت
مزگەوتەکەت هی من نییە، کاری خواروخێچە و غەڵەت
چ دەردێ وشک و بەڵایە ناوی خودا 'بسمیلا'یە
هەموو شتێ بە زمانی دایە، خۆشی لە هزر و دڵایە
ئەو میلەتەی دەوڵەتی نییە
بتەوێ نەتەوێ دینی نییە
بێدەوڵەتی بێ دینییە
دزیان دەوڵەتم نییە
کارێ تر هەبوو گوناهتر، ئێزیدی لە من کوردتر
لێیان کردبوومە دوژمن، کوا فەتوا لەوە چەپەڵتر؟
بەناچاری شۆڕشگێڕم، لە یەکبوونی خۆم ئەگەڕێم
ڕزگاری بڕیاری منە.....
هۆنراوە: سەبری بۆتانی (بەشێک لە هۆنراوەکە بەکارهێنراوە)
Hozan: Sebri Botany
Temamiya helbest: تەواوی هۆنراوەکە
https://www.helbestakurdi.com/berhem/sebri-botani--di-gel-yezdan-enfal

İlk yorumu sen yap ve sohbeti başlat.